چۆن ڕێگەپێدان بەوەستاکانی بوارەکان دەدەیت؟
#زانا ڕەزاق#
یەکەم: دەبێ سەد تا دوو سەد کاری هەبێ لەژێر چاودێریی و کۆنترۆڵی لیژنەی بوارەکە، ئەمەش لە شوێنێکی دیاریکراو بێ بۆ هەندێک وەستاش شوێنەکە خەڵکی لێنەبێت باشترە چونکە دووردەبن لە مەترسی.
دووەم: دەبێ شارەزایی باشی مێژووی کارەکەی هەم لە وڵاتەکەی خۆی هەمیش لە هی وڵاتان هەبێ.
سێیەم: دەبێ ڕێنماییەکان هەمووی بزانێت هەروەها ڕێنماییەکان بۆ ئەوانەش باس بکات کە کاری بۆ دەکا لەژێر دەستی تاقیکردنەوەش دەرچێت.
چوارەم: هیچ کەسێک لەگەڵ خۆی بۆ کار نەبات تا بە تەواوی شارەزایی کارەکە دەبێ ئەوەش لە ژێر دەستی تاقیکردنەوە.
پێنجەم: کەلوپەلی باش بۆ کارەکە بەکاربهێنێت نەک هەرزان و خراپ.
شەشەم: دەبێ ناسنامەی ڕێگەپێدراوی هەبێ هەروەها بەڵگەنەمای پێبێ وەک بەڵگەی کارەکانی ڕابردوویی.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 868
Donnez votre avis sur ce produit!