دوای ئەوەی کاتژمێر (3:30) خولەکی شەوی ڕابردوو هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای #هەولێر# ئاگادارکرانەوە بە بوونی ڕوداوێکی هاتوچۆ لەسەر شەقامی (100 مەتری)، دەستبەجێ دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە کەوا ماتوڕسکیلێک کە شوفێرەکەی ناوی (م. خ. ش)، بە ڕەگەز عەرەبی سووریایە، کە کاری دیلیڤەری دەکات، خوی کێشاوە بە هاووڵاتییەکی بەرەگەز بەریتانی بە ناوی (ئاندرو تورلی) تەمەن (59) ساڵ کە لە کومپانیایەک لە شاری هەولێر کار دەکات و ویستوویەتی بە پیادە لە شەقام بپەڕێتەوە، بەڵام شوێنی پەڕینەوەی پیادە نەبووە، بۆیە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوە هاووڵاتییە بەریتانییەکە گیانی لە دەستداوە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکانیش هاووڵاتییە بەریتانییەکە هاوڕێیەکی لەگەڵ بووە بە ناوی (دەیڤید) کە دانی بەوەدا ناوە بەر لە ڕووداوەکە خواردنەوەی کحولییان خواردووەتەوە و هاوڕێکەشی لە شوێنی مۆڵەتپێدراو بۆ پەڕینەوەی پیادە نەپەڕیوەتەوە، بۆیە ئەم کارەساتە ڕووی داوە.
لە ئێستاشدا شوفێری ماتۆرسکیلەکە بەپێی ماددە (23 ی هاتوچۆ) لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 697
Donnez votre avis sur ce produit!