ناومیشانی بابەت: پاککردنەوەی پێست (غسول) بەکاری بهێنم یان نا؟
ئامادەکردن: د. #شادیار حەمەلاو#
پاککردنەوەی پێست چ بە ماددەی کیمیایی بێت (ئەو غسولانەی لە بازاڕدان بە شێوەی سابون، جێڵ، گیراوە) چ لە ڕێی پڕۆسەجەرێکەوە بێت لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی پێستەوە، پێداویستیەکی گرنگی مرۆڤە بۆ پاراستنی پێستی.
پاککردنەوەی پێست پڕۆسەیەکی گرنگە و بۆ هەر کەسێک دەشێت جیاواز بێت! هەڵبژاردنی بەرهەمێک بۆ پاککردنەوەی پێست دەکرێت پێستەکە خراپتر بکات ئەکرێت پێستەکە باشتر بکات.
بە پێی لێکۆڵینەوە زانستیەکان ئەو پاککەرەوانەی وەکو سابون یان گیراوەکان کە هێزی پاککەرەوەیان مامناوەندە بۆ پێستی زۆر نەخۆش گونجاون وەکو ئەو کەسانەی هەستیاری پێستیان هەیە، یان ئەکزیما، زیپکە یاخود نەخۆشی گوڵی پەمەییان هەیە ئەتوانن ئەو جۆرە پاککەرەوانە بەکاربهێنن.
ئەو سابون و غسولانەی بەهێزن بۆ زۆربەی پێست نابن چونکە پێستەکە وشک ئەکەنەوە و زیان بە چینی پارێزەری پێست ئەگەیەنن بۆیە پێویستە بە پێ ی ڕێنمایی پزیشک بەکاربێن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 282
Donnez votre avis sur ce produit!