#قوباد تاڵەبانی# بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 07-12-2022 بەردەوام دەبێت لەسەر بایکۆتکردن و ئەگەری دانیشتنی #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#یش لە ئارادایە.
بۆ کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممە، 7ی 12ی 2022، قوباد تاڵەبانی و بەشێک لە تیمی وزاری یەکێتیی لە حکومەت بەردەوام دەبن لەسەر بایکۆتکردن و تاوەکو ئێستاش #مەسرور بارزانی# لەسەر ناڕەزاییەکانی ئەو حزبە هیچ وەڵامێکی نەبووە.
هەوڵەکانی چەند سەرکردەیەکی یەکێتی بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتیی یاخود کۆبوونەوەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەت دەستپێکردووە و هەنگاوەکانیش لە و بارەیەوە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەردەکەوێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 626
Donnez votre avis sur ce produit!