#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دوێنێ یەکشەممە #11-12-2022# دوایین پەیامی لەبارەی کێشەکانی نێوانیان بۆ #پارتی دیموکراتی کوردستان# ناردووە و داوای کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا دەکات.
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە فەڕمی لە ڕۆژی یەکشەممە، 11ی 12ی 2022، لە ڕێگەی بڕوسکەیەکەوە داوا لە پارتی دەکات گوێ لە نیگەرانییەکانیان بگرن.
یەکێتیی بە فەڕمی داوای کۆبوونەوەی لەسەر ئاستێکی باڵادا کردووە و وەڵامی پارتیش ئەرێنی بووە و دوای هاتنەوەی #بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی یەکێتیی، وادەی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتیی لەسەر کێشەکانی نێوانیان دیاریدەکرێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 757
Donnez votre avis sur ce produit!