بەبۆنەی (70)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە سکرتێر و مەکتەبی سکرتاریەت و ئەنجوومەنی باڵا و گشت ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیان لە خەباتی ڕێکخراوەییان لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتان بۆ دەخوازم.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، مێژوویەکی پڕ سەروەری لە قۆناغە جیاوازەکانی خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان و بەتایبەتیش لە بەرگریگردن لە مافە ڕەواکانی ئافرەتانی کوردستان و ئازادی و یەکسانیدا هەیە و ڕۆڵێکی دیار و پێشەنگی لە پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی سەرکردەدا هەبووە.
لەم یادەدا، بەڕێز و پێزانینەوە خەبات و تێکۆشانی بێ پسانەوەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و پشتیوانیی خۆمان بۆ خەبات و کار و چالاکییان و داکۆکیکردنیان لە مافەکانی ئافرەتان دووپات دەکەینەوە.
پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان. [1]
#مەسرور بارزانی#
جێگری سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 524
Donnez votre avis sur ce produit!