دوو سوار هاتن لە قۆتەڵێ، دوو سێوی سوور لە باخەڵێ
یەک لە یەکی چاتر دەڵێ، سەیریان دەکەی دەبێت هەڵێ
مەبەست لە مانگ و ڕۆژە، دوو سوار هاتین لە قۆتەڵێ، (قۆتەڵ: ناوی چیایەکە لە کوردستان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ، دوو سێوی سوور لە باخەڵێ، مەبەست لە هەڵهاتنی مانگ و خۆرە لە پشتی چیاکانەوە کە بە دوو سێوی باخەڵ چووێنراون، گەر بینران شەو بوو دەبێت ڕاکەی بخەوی، گەر ڕۆژ بوو دەبێت بچیت بۆ کار. وەڵام (مانگ و ڕۆژ) . [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 331
Donnez votre avis sur ce produit!