چەوت و چێڵ و چەماوە
لاشەی بێ گۆشت سەری بێ چاوە
مەبەست لە گۆچانە، (گۆچان: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، کەسانی پیر و بەتەمەن دەتوانن بەهۆیەوە بەڕێگەدا بڕۆن، گۆجان دەسکەکەی چەماوەیە و لە کوردەواردا پێی دەوترێ: (کامە) عەلی مەردان لە یەکێک لە گۆرانییەکانیدا دەڵێت: (پشتم چەوت بوو چەماوە، هەروەکوو کامەی گۆچان) ، چەوت و چێڵ و چەماوە، واتە: گۆچان، لاشەی بێ گۆشت سەری بێ چاوە، واتە: گۆچان دارێکی ڕێکی پتەوە، سەرێکی کەوانەیی هەیە. وەڵام (گۆچان) .[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 367
Donnez votre avis sur ce produit!