#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەنای بۆ #سەڵاحەدین بەهادین# ئەمینداری# یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# بردووە.
ئەو کۆبوونەوەیەی قوباد تاڵەبانی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین لە ناوەڕاستی ئەم هەفتە ئەنجامیداوە، بۆ ئەوە بووە ناوبراو نێوەندگیری لەنێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بکات.
لە دوای کۆبوونەوەکەی قوباد تاڵەبانی، کە لەسەر پشکی یەکێتی جێگری سەرۆکی حکومەتە، سەڵاحەدین بەهادین دەستی بە هەوڵەکانی کردووە، بۆ ئەوەی نێوەنگیری لەنێوان پارتی و یەکێتی بکات.
لە میانی هەوڵەکانی سەڵاحەدین بەهادین پەیامی هەردوولای بە یەکتری گەیاندووە و هەوڵەکانیش بەردەوامن بۆ ئەوەی کێشەکان بەرەو چارەسەرببرێن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 635
Donnez votre avis sur ce produit!