سەرۆکی #پارتی دیموکراتی کوردستان# گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و پارتی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.
لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوو دوای گەشتێکی چەند ڕۆژەی #مەسعود بارزانی#، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان گەڕایەوە هەرێمی کوردستان و ڕاستەوخۆ دواتر دەستکرا بە ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و ئامادەکردنی بەرنامەیەکی کار بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.
پارتی جگە لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا ئامادەکاری کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەسەر ئاستی باڵا بۆ گفتووگۆکردن لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە بارەی کێشەکانی نێوانیان لە ئێستاشدا مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە وەرەقەیەکی عەمەلی ئامادە کردووە لە کۆبوونەوەیەکەیان لەگەڵ یەکێتیی دەیخەنەڕوو.
دوای گەڕانەوەی مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی و #بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی یەکێتیی و لە دوای کۆتایهاتنی پرسەی #ئاکام عومەر# لە ماوەی ڕۆژانی یەکشەممە #18-12-2022# و دووشەممە #19-12-2022#، ئەگەری هەیە کۆبوونەوەی هەردوولا دەستپێبکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 715
Donnez votre avis sur ce produit!