ناو: محەمەد
نازناو: حاجی ڕەسوڵ پوور
ڕۆژی کۆچی دوایی: #19-12-2022#
شوێنی کۆچی دوایی: #بۆکان#
$ژیاننامە$
محەمەد حاجی ڕەسوڵ پوور، لە مانگی 12 ساڵی 2021 بە تۆمەتی پڕوپاگەندەکردن بۆ حیزبی دێموکراتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سزای 5 مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا، کە لە ڕێکەوتی #13-04-2022# دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکەی، لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان ئازاد کرا. هەروەها لە ڕۆژی #11-10-2022# لەلاین هێزەکانی سوپای پاسداران ڕفێندرا، کە لە دوای چەند ڕۆژێک لە دەستبەسەرکردنی، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا. دووبارە لە ڕۆژی #23-11-2022# لەلایەن هێزەکانی حکومەت دەستبەسەر دەکرێت و پاش 21 ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنی، بەهۆی ئەشکەنجەی زۆر و سەختی برینەکانی، لە ڕۆژی #14-12-2022# ئاستی هۆشیاری خۆی لەدەست دەدات و دەگواسرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی (قۆڵی پوور) لە بۆکان. پاش مانەوەی چەند ڕۆژێک لەو نەخۆشخانەیە بەهۆی بێهۆشی و بە ئاگانەهاتنەوە لە ڕۆژی 19-12-2022 گیان لەدەست دەدات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 640
Donnez votre avis sur ce produit!