لە تۆ ئەپرسم ئەی حەکیکم زانا
سەرێک و زکێک و پەنجا با
مەبەست لە قەنەیە، (قەنە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە قوڕ درووستدەکرێت، بۆ کێشانی تووتن بەکاردێت) ، لە تۆ ئەپرسم ئەی حەکیم زانا، مەتەڵساز ئاڕاستەی مەتەڵ دەکاتە کەسی دنیادیدە و زانا، سەرێک و زکێک، واتە: ئەو جێگەیەی توتنی تێدەکرێت بە زک و جێگەی نەفەسکێشانەکەش بە سەر چوواندووە، پەنجا با، مەبەست لە بەباکردنی دووکەڵە. وەڵام (قەنەکێشان) .[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 314