سایتی شەفافیەت کە نووسینگەی #قوباد تاڵەبانی# سەرپەرشتی دەکات و داهاتی ڕۆژانەی #سلێمانی# لە ڕێگای شەش گەنجینەوە دەخاتەڕوو. داهاتی یەکشەممە 18ی کانونی یەکەم، بریتی بووە لە 8 ملیار و 750 ملیۆن دینار. داهاتی ڕۆژی دواتر بریتییە بووە لە 2 ملیار و 143 ملیۆن دینار، جیاوازی داهاتی ئەو دوو ڕۆژە 6 ملیار و 607 ملیۆن دینار بووە.
ئەو داهاتەی ڕۆژانە دەگەڕێتەوە بانکەکان لەنێوان 2 ملیار بۆ 2 ملیار و 750 ملیۆن دینار دایە و هۆکاری ئەوەی داهاتی 18ی مانگ زیاتر بووە لە 8 ملیار دینار دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەو ڕۆژە، ڕۆژی یەکشەمە بووە و داهاتی گومرگ و هاتوچۆ و چەند داهاتێکی تر لە دوا نیوەڕۆی پێنج شەمە و ڕۆژانی هەینی و شەممە بەهۆی ئەوەی دەوامی گەنجینە و بانک و فەرمانگەکان نییە وەکو ژمارە لەسەر داهاتی ڕۆژی یەکشەممە کەڵەکە دەبێت و زۆربەی کات داهاتی ڕۆژانی یەکشەممە بریتییە لەداهاتی زیاتر لە سێ ڕۆژ.
گەنجینەکانی سنووری سلێمانی تەنیا داهاتیان وەکو ژمارە بۆ دەگەڕێتەوە، بەشێوەی ژمارە لەگەڵ فەرمانگە و بانکەکان پاکتاوی دەکەن و هیچ زانیاریەکیان لەسەر شێوازی کۆکردنەوەی داهاتەکە پێ ناگات.
بەپێی زانیاریەکانی سایتی شەفافیەت بێت لە هەندێ ڕۆژدا داهاتی کارەبا زیاترە لە داهاتی هەردوو مەرزی #پەروێزخان# و #باشماخ# و مەرزەکانی تری سلێمانی، تەنیا لە ڕۆژی 19ی 12 پتر لە 50٪ی داهاتی سێمانی پارەی کارەبا بووە کە بریتی بووە لە یەک ملیار و 81 ملیۆن دینار لەکۆی 2 ملیار 143 ملیۆن دینار. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 476
Donnez votre avis sur ce produit!