چەند دۆسییەکی گەندەڵی لە دژی #مستەفا کازمی# سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئێڕاق دەجوڵێنرێت و ئەگەر هەیە دەستگیربکرێت.
چەند سکاڵایەک لە لایەن چەند پەڕڵەمانتارێکی چوارچێوەی هەماهەنگی جوڵێنراوە، ئەوەش لە دژی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئێڕاق.
سکاڵاکان پەیوەندیان بە کورت هێنانی بودجە و دیارنەمانی داهاتی گشتی لە ساڵی 2021 و 2022 هەیە، لەگەڵ بەفیڕۆدانی سامانی وڵات.
هەریەکە لە نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح لە پشت جوڵاندنی سکاڵاکانن، بەم نزیکانەش دادگا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەو بارەوە دەردەکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 757
Donnez votre avis sur ce produit!