ناو: تۆفیق
ناوی باوک: خواجە پیر
ساڵی لەدایکبوون: 1919
ساڵی کۆچی دوایی: #24-07-1991#
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #مێرۆز# ی شارەدێی #شێروانی مەزن#
شوێنی کۆچی دوایی: #بەحرکە#
$ژیاننامە$
پێشمەرگەی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، هاوڕێی مەلا #مستەفا بارزانی# بووە، بۆ یەکێتیی سۆڤێت. لە 23ی ئایاری 1947 یاوەریى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانی کردووە بەرەو یەکێتی سۆڤیەت و لە شەڕى گەلی قتور و شەڕى پردی ماکۆ بەشدارییکردووە و دواى سەختى و ماندووبوونێکى زۆر، لە 18ی حوزەیرانی 1947 لە ڕووباری ئاراس کە دەکەوێتە سنووری نێوان ئێران و یەکێتی سۆڤیەت، بەرەو سۆڤیەت پەڕیوەتەوە. دواى ڕووخانى کۆمارى کوردستان لە مەهاباد و گەڕانەوەى بارزانى لە ڕۆژهەڵاتى کوردستانەوە بۆ باشوورى کوردستان بەشداریی شەڕی نەغەدە و شەڕى شنۆى لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە، هەروەها لەو پێشمەرگانە بووە کە لە ڕێکەوتى 19-04-1947 لە ڕێگاى (#خواکوڕک# و دەشتى #بەرازگر#ەوە) بە خاکى کوردستانى باکووردا گەڕاوەتەوە ناوچەى #شێروانی مەزن# و #مزورى#. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 512
Donnez votre avis sur ce produit!