بافڵ تاڵەبانی: ئێمە بە شوێن پێی سەرۆک مام جەلال و کاک کۆسرەت و هەموو سەرکردە تێکۆشەرەکانی تردا هەنگاو دەنێین و یەکێتییەکەمان دەپارێزین
- #بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، سەردانی #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد.
- لە دیدارەکەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای هەواڵ پرسی و هیوای تەندرووستییەکی باش بۆ کاک کۆسرەت، کورتەیەکی لەبارەی دوایین هەنگاوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پڕۆسەی سیاسی خستەڕوو، مێژووی پڕ سەروەریی و خەباتی کاک کۆسرەتی بەرزنرخاند کە هەمیشە لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری بووە لە خاکی کوردستان و ژیانی خۆی لەو پێناوەدا بەخشیووە.
- دڵنیایشیدا کە یەکێتی نزیکە لە بەدیهێنانی ئەو خەون و ئامانجانەی کاک کۆسرەت خەباتی بۆ کردووە و وتی، ئێمە بە شوێن پێی سەرۆک مام #جەلال تاڵەبانی# و کاک کۆسرەت و هەموو سەرکردە تێکۆشەرەکانی تردا هەنگاودەنێین و یەکێتییەکەمان دەپارێزین. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 551
Donnez votre avis sur ce produit!