چوومە دێیەکی هیچ کەسی تێدانی
دوو بەرخم خوارد هیچ ئێسکی تێدانی
سواری ئەسپێک بووم هیچ ڕۆحی تێدانی
مەبەست لە سێ شتی جیاواز لەیەکە، چوومە دێیەکی هیچ کەسی تێدانی، مەبەست لە سکی دایکە کە منداڵی تێدا درووستدەبێت کە بە دێ چووێنراوە، منداڵەکە جگە لە خۆی کەسی تری لەگەڵ نییە، دوو بەرخم خوارد هیچ ئێسکی تێدانی، مەبەست لە دوو مەمکی دایکە کە ئێسقانی نییە، سواری ئەسپێک بووم هیچ ڕۆحی تێدانی، مەبەست لە بێشکەیە کە منداڵی تێدا دەخەوێ. وەڵام (بێشکە و مەمک و سکی دایک) . [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 302
Donnez votre avis sur ce produit!