لە پەڕڵەمانی ئێڕاقەوە دەست بە جوڵەیەکی نوێ کراوە، ئەوەش لە پێناوی دابەزاندنی دۆلار بەرانبەر دینار.
هەوڵەکە لە لایەن چەند پەڕڵەمانتارێکەوە دەستپێکراوە، بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی پەڕڵەمان بە شێوەی نا ئاسایی بۆ ئەوەی لەو کۆبوونەوەیە تاوتوێی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرانبەر دینار بکرێت.
ئەو پەڕڵەمانتارانە ئێستا واژووی 65 پەڕڵەمانتاریان کۆکردووەتەوە و ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەڕڵەمانیان کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی نا ئاسایی.
ئەم هەوڵە لە کاتێکدایە، ماوەی مانگێکە نرخی دۆلار بەرانبەر دیناری ئێڕاقی بەزبووەتەوە و ڕۆژ بە ڕۆژیش ئاڵۆزی لە بازاڕەکانی ئێڕاق زیاتر دەکات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 515
Donnez votre avis sur ce produit!