سەرۆکایەتی شارەوانیی #سلێمانی# پاڵپشتی پڕۆژەی (ئاشتکردنەوەی سلێمانی) دەکات.
لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز سەرۆکی شارەوانی، تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری هەڵمەتێکی بەرفراوانی پاککردنەوەی سەیرانگای سەرچنار و دەوروبەری دەستپێکرد.
لە هەڵمەتەکەدا بڕێکی زۆر خۆڵ و خاشاک کۆکرایەوە و ناوچەکە لە پاشەڕۆ پاککرایەوە.
سەرۆکایەتی شارەوانی وەک لایەنێکی بەرپرسیار و پەیوەندیدار بە هەموو شێوەیەک پشتگیری پڕۆژەی (ئاشتکردنەوەی سلێمانی) دەکات، وەک چۆن لە ماوەی ڕابردوودا پلانی نۆژەنکردنەوەی باخی گشتی ڕاگەیاند و چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری دیکەی پێشکەش کرد لە خزمەت گەشتیاران و هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی. [1]
سەرۆکایەتی شارەوانیی سلێمانی
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 392
Donnez votre avis sur ce produit!