لێک نزیکبوونەوەى #پارتى دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان# بەهۆى فشارەکانى ئەمەریکاوە بووە و باڵوێزى ئێڕاقیش لە ماوەى ڕابردوو پەیامێکى گەیاندۆتە پارتى و یەکێتیى.
لە ماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا، باڵوێزى ئەمەریکا لە #بەغدا# دواى سەردانیکردنى بۆ هەرێمى کوردستان لەگەڵ بەرپرسانى پارتى و یەکێتیى کۆبۆتەوە و داواى لێکردوون بە زووترین کات ناکۆییەکانى نێوانیان چارەسەر بکەن و بچنەوە سەر مێزى گفتووگۆ، چونکە ئەمەریکا نایەوێ دۆخى هەرێمى کوردستان ئاڵۆز بێت.
هەردوو لایەن بە داواکارییەکەى ئەمەریکا ڕازبوون و بڕیاریانداوە لە قۆناغى یەکەمدا ئاڵوگۆڕى بەشێک لە پۆستەکان بکەن و دواتر هەردوولا لەسەر ئاستى باڵا کۆببنەوە.
لە دواى پشووەکانی سەرى ساڵ، پەڕڵەمانى کوردستان کۆبوونەوەیەکى نا ئاسایى ئەنجامدەدات و سێ کەسى نوێ پۆستى وەزیرى پێشمەرگە و وەزیرى کاروبارى هەرێم بۆ بەغدا و وەزیرى ئەوقاف و کاروبارى ئایینى دیاریدەکات.
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 501
Donnez votre avis sur ce produit!