سەرۆک کۆمار دکتۆر #لەتیف ڕەشید#، ڕۆژی چوارشەممە 28ی دیسێمبەری 2022، سەردانی دامەزراوەی ماڵی ڕۆشنبیری و مۆزەخانەی کەلەپوری #موسڵ#ی کرد لە شاری موسڵی کۆن.
لە میانی سەردانەکەدا، سەرۆک کۆمار گوێی لە ڕوونکردنەوەیەکی وردی لێپرسراوانی دامەزراوەکە گرت سەبارەت بە دەرئەنجامی کارەکانی کە پەیوەستن بە چالاکییە کەلتووری و کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان.
سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لە پێویستی پشتیوانی لە هەوڵی گەنجان و سوود وەرگرتن لە بیرۆکەکانیان لە بوارەکانی هونەر و ڕۆشنبیری و کەلەپوردا.
سەرۆک کۆمار مۆزەخانەی کەلەپوری موسڵ بەسەر کردەوە کە خانووییەکی کەلەپورییە و نۆژەنکراوەتەوە و بووە بە مۆزەخانەی تایبەت بە کەلەپوری شارەکە، هاوکات ستایشی ئەو هەوڵەی کرد کە ئامانجی پاراستنی مێژوو و کەلەپوری شارەکەیە.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 698
Donnez votre avis sur ce produit!