دەقی پەیامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
بەبۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزدییانەوە پیرۆزبایی لەخوشک و برایانی ئێزدی لەهەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
هیوادارم ئەم جەژنە بەخێرو خۆشی بکەوێتەوە و ئێزدیان بپارێزێ لە هەمو ناخۆشی و دۆخێکی ناهەموار، و ببێتە دەستپێکی ژیانێکی خۆشگوزەران بۆ ئێزدیان و مرۆڤایەتی بەگشتی لەسەر زەوی.
هەر بەم بۆنەیەوە پەرۆشی و پشتیوانی خۆمان دووپات دەکەینەوە بۆ هەموو ئەو هەوڵانەی دەدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوارە ئێزدییەکان و زامنکردنی ئارامی و سەقامگیریان، لەگەڵ سارێژکردنی ئەو نەهامەتیانەی کەبەهۆی تاقمی تێرۆریستی #داعش#ەوە ڕووبەڕووی بونەوە.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 460
Donnez votre avis sur ce produit!