#سۆران عومەر#، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێڕاق لەبارەی ڕوودای دزیەکەی بانکی ڕافیدەین کە بە (دزی سەدە) ناسراوە و بڕەکەی (317) ملیار دینارە نووسیوویەتی:
- ئەگەر هاووڵاتیەک بەهۆی نادادی حوکمڕانییەوە تووشی بێکاری و نەبونی و لادان بوبێ و ناچار بە دزی بوبێت، ئەوا سزای بەندکردنی بەسەردا جێبەجێ دەکرێ لە کاتێکدا دزیەکەی لە یەک کەس یان ماڵێک کردووە!
- ئەوانەی ملیار دۆلاری میلەتیان دزیوە، وەک نور زوهێر ئازاد دەکرێ بە بیانوی ئەوەی موڵکێکی زۆری هەیە بتوانێ بیفرۆشێ و پارەکە بگەڕێنێتەوە.
- (دزی سەدە) کە هیچ کەسی لەسەر زیندانی نەکراوە سەلمێنەری ئەوەیە دزی گەورەی دەسەڵاتداری لە پشتە.
- ئەم بابەتە تاقیکردنەوەیەکی سەرەتای کابینەی نوێ بوو بۆ گێڕانەوەی تەواوی پارە دزراوەکان و بە سزا گەیاندنی ئەنجامدەرانی و ئەوانەی لە پشتیانن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 619
Donnez votre avis sur ce produit!