#مستەفا کازمی# سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئێڕاق هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی چەند بەڵگەیەکی لە لایەنە سیاسییە شیعەکان کردووە.
دوای ئەوەی بەشێک لە پەڕڵەمانتارانی شیعە لە فراکسیۆنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵمەتێکیان لە دژی مستەفا کازمی دەستپێکرد وە، ئەویش هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی چەند بەڵگەیەکی کردووە.
کە مستەفا کازمی پێیوابووە ئەو هەڵمەتە میدیایی لە دژی کراوە ڕێکخراو بووە، بۆیە ئەویش پەیامی بۆ لایەنە شیعەکان ناردووە، کە ئەگەر ئەو هەڵمەتانە ڕانەگرن، ئەوە چەندین بەڵگەنامە لە دژیان بڵاودەکاتەوە.
بە قسەی سەرچاوەکە هەڕەشەکانی مستەفا کازمی بە شێوەیەک بووە، کە جەختیکردووەتەوە تەواوی ئەو بەڵگەنامە گەندەڵی و دۆسییە کوشتنانە بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکات، کە لەماوەی سەرۆک وەزیرانی دەستی بەسەردا گرتووە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 621
Donnez votre avis sur ce produit!