لە ساڵی 2022 دا لقی پێنجی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە #بەغدا# لەلایەن کۆمەڵێک خۆپیشاندەرەوە سوتێندرا، لەو کاتەدا پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد: کەسێک بە ناوی نایف کوردستانی لە تویتێکدا باسی لە مەرجەعیەت کردووە، ئەوەش بە سووکایەتی لێکدراوەتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکرابوو: سەرکۆنە و سەرزەنشتی ئەو تویتە دەکەین و ئەو کەسە هیچ پەیوەندی بە پارتییەوە نییە.
دکتۆر نایف کوردستانی، کادری پارتی دیموکراتی کوردستان ساڵی ڕابردوو لە تویتێکیدا ئاماژەی بەوەکرد: کە ئەو لەگەڵ مەرجەعییەتێکی عەرەبی سەر بە ئالوبەیتە نەک لەگەڵ مەرجەعییەتێکی فارسی و هیندی و ئەفغانی، چونکە ئەوان سەیدنین ئەگەر تەنانەت مێزەری ڕەشیش لەسەر بکەن. لەبەرانبەردا بەشێک لە لایەنگرانی مەرجەعییەت هێرشیانکردە سەر لقی پێنجی پارتی لە بەغدا و بەشێکیان سووتاند. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 910
Donnez votre avis sur ce produit!