وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێی کوردستان بڕیاریدا ڕێکاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر ئەگەرێکی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی نوێی کۆڕۆنا بگرێتەبەر، کە لە وڵاتی چین سەریهەڵداوە.
لە نووسراوێکدا کە ئەمڕۆ #08-01-2023# بە واژۆی د. #سامان بەرزنجی#، وەزیری تەندرووستی حکومەتی هەرێم، ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکانی تەندرووستی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە، بڕیار دراوە ڕێکاری خۆپارێزی بەرانبەر ئەو کەسانە بگیرێتەبەر، کە لەوڵاتی چین-ەوە دێن و دەبێ بەڵگەی پشکنینی کۆڕۆنایان پێبێت کە ئەنجامەکەی نەرێنی بێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 480