#خالید شوانی#، وەزیری دادی حکومەتی ئێراق لەبارەی تۆمەتبارکردنی لەلایەن دەستەی دەستپاکییەوە ڕوونکردنەوە دەدات و ڕایگەیاند، بابەتەکە پەیوەندی بە دەستپاکییەوە نییە، دەشڵێت، پێم وایە سەرۆکی دەستەی دەستپاکی پەلەی کرد کە ئەو کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەی ئەنجامدا و سوکایەتی و ناوزڕاندنی وەزارەتی داد و وەزیری دادی تیابوو.
خالید شوانی ئەمڕۆ #09-01-2023# لەمیانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە #بەغدا# ڕایگەیاند، ڕۆژی #03-01-2023# کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەلایەن سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئەنجامدرابوو و تیایدا بڵاویکردبوەوە کە ئەمری استقدام (بانگهێشتکردن بۆ وەرگرتنی وتە) لەبەرئەوەی ئێمە باوەڕمان بە عەدالەتی دەسەڵاتی دادوەری هەیە و خۆشمان یاسایین و هیچیشمان نییە لێی ترسین و چووینە بەرانبەر دادگا و بۆچونی خۆمان ڕوونکردنەوە سەبارەت بەم بابەتە، هەندێک کەس و لایەنی سیاسی ویستویانە واینیشانبدەن کە ئەم بابەتە بابەتێکی دەستپاکییە لە دژی من. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 589
Donnez votre avis sur ce produit!