گورچیلە بەرپرسە لەپاڵاوتنی خوێن و فڕێدانی شلەی زیادەی جەستە، کاتێک گورچیلەکان بە باشی کارناکەن، چەند نیشانەیەک لە جەستەدا دەردەکەوێت، پێویستە بە زوویی چارەسەریان بکەیت.
ماڵپەڕی Times of India نیشانەکانی ناتەندرووستیی گورچیلەکانی بڵاوکردووەتەوە.
1- زیاتر هەست بە ماندوبوون دەکەیت، وزەی پێویستت نییە و لاوازیت.
2- پێستت وشکە و هەست بە خور و دەکەیت، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە گورچیلەکان ناتوانن هاوسەنگی ماددە خۆراکییەکانی جەستە بکەن.
3- خوێن دەبینیت لە میزەکەتدا، دەکرێت بە هۆکاری بەردی گورچیلە، گرێ یان هەوکردنی گورچیلە بێت.
4- میزەکەت کەف دەکات.
5- ماسوولکەکانت کرژ دەبن و ئازاریان تێدا درووست دەبێت.
6- ئانیشک و پێیەکانت تووشی ئاوسان دەبن، ئەگەریش نیشانەی ناتەندرووستی گورچیلە نەبن، دەکرێت نیشانەبن بۆ گرفت لە دڵ یان جگەر یانیش پەلەکان. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 419
Donnez votre avis sur ce produit!