ئەمڕۆ سێشەممە #10-01-2023# مامۆستا #دڵشاد عومەر# بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە کاکە مەیار میرزا حەیدەر#مەیار عەفرینی# کرد کە بەهۆی خراپی بارودۆخی ژیانی خێزانەکەیانەوە لە خوێندن دابڕا بوو، بەڕێز وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی لە ڕێکەوتی #28-12-2022# سەردانیان کرد لە ماڵی خۆیان و بەڵێنیان دا کە هاوکاریان دەبن و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ خوێندن، بەپێی ڕێنماییەکان و دوای پێشکەشکردنی بەڵگەنامە پێویستەکان کاری یاسایی بۆ کرا تاکو بگەڕێتەوە بۆ خوێندن. هەروەها بڕی 250000 دوسەد و پەنجا هەزار دینار مانگانە هاوکاری بەڕێز #ئالان حەمەسەعید# وەزیری پەروەردە پێشکەش بە خانەوادەکەی دەکرێت، بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 547