#جەزا سەید مەجید#، ئەندامی سەرکردایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، لەمیانی بەشداریکردنی لە گەشتی هەواڵەکانی گەلی کوردستان تیشکی خستەسەر چەند پرسێک. لەبارەی وتەی چەند سەرکردەیەکی پارتی بۆ پڕۆژەی شەفافییەت، ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند، پارتی چاوی بە سەرکەوتنی پڕۆژەی شەفافیەت هەڵنایە بۆیە دژایەتی دەکات. دەشڵێت، هاووڵاتییانی #هەولێر# و #دهۆک#یش مافی خۆیانە کە بزانن داهاتی پارێزگاکەیان چەندە و پێویستە پارتی داهاتی ئەو دوو پارێزگایە ئاشکرا بکات. هیوادارم بۆچوونەکانی ئەو چەند سەرکردەیەی پارتی لەبارەی پڕۆژەی شەفافیەت لە داهات، ئازادیی دەربڕین و هێزە ئەمنییەکانی #سلێمانی# بۆچوونی پارتی نەبێت، چونکە زۆر ناشازن جەزا سەید مەجید وای وت. ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە هەرکاتێک یەکێتی لە هەرشوێنێک دەسەڵاتی هەبووبێت ئازادی تەواو هەبووە و زۆرجاریش باجەکەیان وەکوو حزب داوە. ئەوەشی خستەڕوو، شانازی بەوەوە دەکەن، کە یەکەمین کەناڵی ئازاد و ڕۆژنامەی بێلایەن لە سنوورەکەی ئەوان بووە. پێشیوایە، پارتی دەیانەوێت بە عەقڵیەتێکی مافیاگەریی دەسەڵات بەڕێوەببەن و هەموو شتێک لەژێر دەسەڵاتی خۆیان بێت کەئەوەش مۆدێلێکی زۆر کۆنی بەڕێوەبردنە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 533
Donnez votre avis sur ce produit!