لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و ئەندامی مەکتەبی سیاسی ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری ڕاسپاردەکانی دیدار چوونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەمساڵ دیداری دووەم ئەنجام دەدەین. #ستران عەبدوڵڵا#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی ڕایگەیاند: لە دوای دیدارەوە قورسایی سیاسەتی یەکێتی لەپێناو مافەکانی کورد و جێبەجێکردنی مادەی 140 گواستراوەتەوە #بەغدا# و ئێستا #10-01-2023# بەشێکی زۆری ڕاسپاردەکانی هەر 13 لیژنەکەی دیداری یەکێتی چوونەتە بواری جێبەجیکردنەوە و کاریان لەسەر دەکرێت و ئەمساڵ دیداری دووەم ئەنجام دەدەین. ئاماژەی بەوەشکرد: هەڵوێستوەرگرتنی یەکێتی و تیمەکەی لە حکومەتی هەرێم جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی دیدارە و یەکێتی سیاسەتی تاکڕەوی قبوڵ نییە و لەڕێی هەڵبژاردنێکی پاک و گۆڕینی یاساکانییەوە بە گژیدا دەچینەوە و بەو یاسایانەی ئێستا هەیە یەکێتی هەرگیز ناچێتە هەڵبژاردنەوە و بۆ ئەمەش لایەنەکانی تریش جگە لە پارتی لەگەڵدایە.ئەوەشی خستەڕوو: پاراستن و داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و ڕاگەیاندنی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی توندووتیژی بەرانبەر بە ژنان لەلایەن سەرۆک #بافڵ تاڵەبانی#یەوە جێبەجێکردنی یەکێکی ترە لە ڕاسپاردەکانی دیداری یەکێتی. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 922
Donnez votre avis sur ce produit!