ئەمڕۆ ڕۆژنامەی (خەبات) زمانحاڵی فەڕمی پارتی بە هەمان زمان وەڵامی یەکێتی دایەوە.
کێشەکانی یەکێتی زۆرن، بەشێکی ناوخۆیە کە لە ساڵی 2008 دەست پێدەکات، لەجیابوونەوەی گۆڕان و کۆنگرەکەیان و کێشەی ھاوسەرۆکی زەھرەکە و تەسفیەکردنی ناوخۆ زۆر بابەتی تر.
دەبێت یەکێتی لە ڕوونی سیاسەتی حکوومەت و پارتی تێبگەن، کردەوە تیرۆرستییەکەی پایتەختی ھەرێمی کوردستان، قابیلی سازان نییە و بەپێی ڕێکارە یاساییەکان و خۆشیان دەکرێت لە بەدواداچوونیدا بەشداربن.
با خەڵکی خۆشەویستی #سلێمانی# شاھێد بن، لە کوێی دونیا ھەبووە، سەرۆکی حزبێک، لە شوێنی یاسا و لە شوێنی سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان و پارێزگارەکان و قائیمقامەکان و بەڕێوەبەری شارەدێکان و پۆلیس و ئاساییش بڕیار بدات. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 582
Donnez votre avis sur ce produit!