#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هۆشداری دەداتە بەرپرسانی سەربازی حیزبەکەی، ئەوەش لەبارەی هەنگاوە نوێیەکانی #لاهور شێخ جەنگی#، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی.
لە دواین کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ بەرپرسانی سەربازی حیزبەکەی، ناوبراو ئەو هۆشدارییەی داوە بەو بەرپرسانە.
هۆشدارییەکەی بافڵ تاڵەبانی بۆ هەنگاوە نوێیەکەی لاهور شێخ جەنگی بووە، کە ئەویش درووستکردنی هێزی سەربازییە و پێی ڕاگەیاندوون، کە ئەگەر بە یەک وشەش پشتگیری بکەن، ئەوە کاردانەوەی توندی دەبێت بەرانبەریان.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، بافڵ تاڵەبانی ئەو پەیامەشی بە بەرپرسانی تری حیزبەکەی داوە و داوای لێکردوون خۆیان لەو بابەتە بەدووربگرن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 683
Donnez votre avis sur ce produit!