بەکارهێنانی کورسی پێکهاتەکان لەلایەن حزبێکەوە وایکردووە دەنگی ناڕەزایی لە پەڕڵەمان بەرزببێتەوە و داوای هەموارکردنەوەی یاسای پێکهاتەکان بکرێت، پەڕڵەمانتارێکیش دەڵێت: بەشێکی زۆر لە فراکسیۆنەکان پێویستە ئەو بڕگەیەی یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە.
#ئەبوبەکر هەڵەدنی# ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان# ڕایگەیاند: بەکارهێنانی کورسی پێکهاتەکان یەکێکە لەو کێشانەی کە سەرجەم فراکسیۆنەکان پێیان وایە ئەو بڕگەیەی یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە.
ئەبوبەکر هەڵەدنی دەڵێت: لەگەڵ ئەوەداین پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان کورسی تایبەت بە خۆیانیان هەبێت، بەڵام پێویستە پێکهاتەکان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن و ڕەچاوی جوگرافیای پێکهاتەکانیش بکرێت کە بەداخەوە لە ئێستادا وانییە.
لە ئێستادا #13-01-2023# کورسی پێکهاتەکان لەپەڕڵەمانی کوردستان لاسەنگی لە بەرژەوەندی لایەنێک درووستکردووە و دەمانەوێت بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو لەڕێی هەمواری یاساکەوە ئەو لاسەنگییە هاوسەنگ بکەینەوە هەڵەدنی وادەڵێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 686
Donnez votre avis sur ce produit!