#کاروان گەزنەیی#، پەڕڵەمانتاری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، ڕەخنە لە وەزارەتی شەهیدان دەگرێت و دەڵێت (گرێبەستیان لەگەڵ ڕێکخراوێکی وەهمی کردووە) .
کاروان گەزنەیی ئەندامی پەڕڵەمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی خستەڕوو کە تیایاندا پارەیەکی زۆر بە هەدەرچووە.
کاروان گەزنەیی وتی ”داهاتێکی زۆر لەبەر دەستی حکومەتە بۆ دابەشکردنی موچە، بەڵام موچەی مانگانە بە باشی دابەش ناکرێت”.
گەزنەیی ئاماژەی بەوەشکرد، ”گەندەڵی و نا شەفافییەکی زۆر لە دۆسیەی نەوتدا هەیە”.
ئەو پەڕڵەمانتارە دۆسەیەکی گەندەڵی لە وەزارەتی شەهیدانی حکومەتی هەرێم خستەڕوو و وتی (لە ئەنجامی بەدواداچوونمان بۆمان دەرکەوتووە، وەزارەتی شەهیدانی حکومەتی هەرێم، گرێبەستێکیان بە شێوەیەکی نا یاسایی لەگەڵ ڕێکخراوێکدا کردووە، بەڵام دواتر دەرکەوتووە کە ئەم ڕێکخراوە بوونی نییە، ڕێکخراوێکی وەهمیە، لەسەر دۆسیەی ئەنفال). [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 591
Donnez votre avis sur ce produit!