دوای پێنج شەو و پێنج ڕۆژ لە خۆپیشاندان، داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێکرا
دانیشتووانی جوامێر و خۆشەویستی شارۆچکەی #پێنجوێن# و دەوروبەری، بە بڕیاری بەڕێز وەزیری کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان و، دوای هەوڵدانی بەردەوامی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای #سلێمانی# و قائمقامیەتی شارۆچکەی پێنجوێن و پارێزگاری سلێمانی بۆ وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی خەڵکی ناوچەکە، لە ئەمڕۆوە #15-01-2023# کارەبای شارۆچکەکە چاکدەکرێت و بە پشتیوانیی لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاووڵاتیانی خۆشەویستیش، سیستمی زیرەک بۆ زامنکردنی کارەبای هاووڵاتیان دادەنرێت، لەسەر داوای خەڵکی پێنجوێن پشکی کارەبای دەروازەی نێودەوڵەتیی #باشماخ# لە ئەمڕۆوە 15-01-2023 لە پشکی کارەبای پێنجوێن جیادەکرێتەوە.
وەک پارێزگای سلێمانی، لە ئاستی حکومەتی ئیتیحادی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا، لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دابینکردنی نەوت بۆ هاووڵاتیانی سنووری پارێزگاکەمان.
سوپاس بۆ شێوازی مەدەنیانە و گیانی بەرپرسیارانەی هەموولایەک. [1]
د. #هەڤاڵ ئەبوبەکر#
پارێزگاری سلێمانی
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 698
Donnez votre avis sur ce produit!