#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ترسی هەیە، #لاهور شێخ جەنگی# هاوسەرۆکی پێشووی حیزبەکە، گرووپی ڕێکخستنی حیزبی لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا درووستکردبێت.
ترسی یەکێتی لە دوای خۆپیشاندانەکانی #پێنجوێن# درووست بووە و لە بارەی درووستکردنی گرووپی ڕێکخستنی دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
لێکۆڵینەوەکانی یەکێتی، ناوچەکانی #سلێمانی# و #سەید سادق# و #چەمچەماڵ# و #ڕانیە# و #هەڵەبجە# و #گەرمیان#ی گرتووەتەوە و تائێستاش #17-01-2023# بەردەوامە.
یەکێتی ترسی ئەوەشی هەیە، ئەو گرووپە ڕێکخستنانە کار بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێم بکەن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 837
Donnez votre avis sur ce produit!