سیناریۆیەک دابڕێژن کە ڕێی تێبچێ
#لەتیف مستەفا ئەمین# شارەزای یاسای دەستووری و ئەندامی پێشووتری پەڕڵەمانی ئێراق لەبارەی بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی چەند کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی پارتییەوە کە نیازی تەقینەوەیان هەبووە لە چەند ناوچەیەکی هەرێم نووسیویەتی: سیناریۆیەک دابڕێژن کە ڕێی تێبچێ، ئاخر ھەموو جیھان شایەتە #پەکەکە# خۆی برا ئێزدیەکانی پاراست و فریایان کەوت کاتێک ھەموان بەجێیان ھێشتن
نووسیویشیەتی: جگە لەوە پەکەکە دوژمنە ھەرە سەرسەختەکانی کورد شایەتی بۆ دەدەن کە ئەو کاری ترسنۆکانە ئەنجام نادات و مەدەنیەکان ناکاتە ئامانج .
لەو ڕووەوە ئاماژەی بەوەکردووە: بیرمانە لە ساڵانی 2014 و 2015 دا کە کۆمەڵێک شوێنی مەدەنی لەناو ئەستەنبوڵ و شارەکانی تری تورکیا کرانە ئامانج و هاووڵاتی مەدەنی شەھید بوون، پەنجەی تۆمەتیان بۆ پەکەکە ڕاکێشا بەڵام ھەر زوو لە ناوخۆی تورکیاش و لەدەرەوەش وتیان ئەوە کاری پەکەکە نییە لە کردەوەی ئەوان ناچێت، چونکە ئەوان تەنھا ھێرش دەکەنە سەر ئامانجی سەربازی و ئەمنی نەک مەدەنی، دوایش دەرکەوت کە کاری ڕێکخراوە تیرۆریستیەکانن.
لە کۆتاییشدا نووسیویەتی: بەتۆمەتبار کردن و سوک کردنی کورد خۆشتان زیاتر سوک دەبن و تەنھا دوژمنان سوودی لێ دەبینن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 568
Donnez votre avis sur ce produit!