#لاهور شێخ جەنگی#، هاوسەرۆکی پێشووی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، داوایەکی ئێرانییەکانی ڕەتکردووەتەوە.
ئەو شاندە ئێرانییەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە #سلێمانی# بوون، دوو جار لەگەڵ لاهور شێخ جەنگیش کۆبوونەوەیان کردووە.
کۆبوونەوەکانی شاندە ئێرانییەکان، بۆ گەیاندنی پەیامێک بووە بۆ لاهور شێخ جەنگی، کە ناوەرۆکی پەیامەکەش ئەوە بووە، دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی یەکێتی نەکات و دەست لەو سکاڵایانە هەڵبگرێت لە #بەغدا#وە لە دژی حیزبەکەی جووڵاندوویەتی.
وەڵامی لاهور شێخ جەنگی نەرێنی بووە، بۆ شاندە ئێرانییەکە و جەختیکردووەتەوە، کە ئەوەی دەیکات مافێکی ڕەوای خۆیەتی و دەیەوێت بە ڕێگەی یاسایی بەدەستیبهێنێتەوە، کە پێشتر لێی زەوتکراوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 658
Donnez votre avis sur ce produit!