بە داخێکی زۆرەوە، دوێنێ شەو #18-01-2023# لە ڕێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای #مێردین# لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان، چوار کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکیش بریندارە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم بە بنەماڵە و کەس و کاریان دەگەیەنم و هاوخەمیانم . هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.
لە کاتێکدا بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بکەنەوە و تاوانبارانیش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە. [1]
#مەسرور بارزانی#
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 382
Donnez votre avis sur ce produit!