#قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەی لەگەڵ وەفدێکی سەربازی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ ئەندروو گارنەر جێگری فەرماندەیی گشتی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئێراق و سووریا جەختی لەسەر بەردەوامی ڕیفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە و ڕایگەیاند نابێت ناکۆکییە سیاسییەکان ڕێگربن لە بەردەم ڕیفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگەدا.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ڕۆژی پێنج شەمە،#19-01-2023# لە #هەولێر# بەڕێوەچوو، گفتوگۆ کرا لە بارەی ڕەشنووسی پڕۆژەی ڕیفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگە و هەردوولا هاوڕابوون کە بۆ پڕۆسەی ڕیفۆرم و ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە دەبێت ڕێککەوتنێک لەنێوان لایەنە سیاسییەکاندا بکرێت کە هەم قابیلی جێبەجێکردن بێت و هەم ڕوون و شەفاف بێت و لایەنەکان پێوەی پابەندبن.
جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردەوە، سەرباری هەموو ناکۆکییەکی سیاسی لەنێوان لایەنە سیاسییەکان، بەردەوام دەبن لە پڕۆسەی ڕیفۆرم و بە دامەزراوەیی کردنی زیاتری هێزەکانی پێشمەرگە و ڕاشیگەیاند نابێت ناکۆکییەکان ڕێگربن لە بەردەم پڕۆسەی ڕیفۆرمدا.
وەفدی هاوپەیمانان ستایشی هەڵوێستی قوباد تاڵەبانییان کرد کە بەردەوام پشتگیری لە چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کردووە و جەختیشیان کردەوە کە دەبێت دەسەڵاتی زیاتر بدرێت بە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی چاکسازی خێراتر و باشتر بەرەوپێش بچن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 477
Donnez votre avis sur ce produit!