بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان.
بە ڕووداوی هێرشکردنە سەر چەند هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای #مێردین#ی تورکیا زۆر خەمبارم. سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ئەو پەلامارە دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم.
لەوە دڵنیام حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا هەوڵی جددی و تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ڕاستییەکانی ئەو ڕووداوە ئاشکرا بکرێن و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن. [1]
#مەسعود بارزانی#
#19-01-2023#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 584
Donnez votre avis sur ce produit!