#هەوار جەلالەدین# کە براکەیی و دایکى لە ڕووداوەکەى شارى #مێردین#ى باکوورى کوردستان لەدەستدا لەبارەى ڕووداوەکەوە ڕایگەیاند، دایکم ژنێکى پیر بوو و براکەشم هەموو قورئانى لەبەربوو و مامۆستایی ئایینى بوو، بوونە قوربانى دەستى غەدر و بە ئازارەوە گیانیان سپارد، بەهیوام حکومەتى تورکیا تاوانبارەکان سزا بدات بۆ ئەوەى کەمێک لە ئازارەکانى خێزانەکەم کەمبکاتەوە.
بەرەبەیانی #19-01-2023#، لە شارۆچکەی نسێبینی سەر بە پارێزگای مێردینی باکووری کوردستان چوار کەسی دوو خێزانی باشووری کوردستان لە ئۆتۆمبێلێکدا کوژران و یەکێکیشیان بە سەختی بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە دوانیوەڕۆی ڕۆژى پێنجشەممە 19-01-2023 لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 524