ئەو شاندەی ئەمریکا سەردانی #بەغدا#یان کرد، داوایان لە محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق کردووە، نێوەنگیری لەنێوان #پارتی دیموکراتی کوردستان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بکات.
ئەو شاندەی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو سەردانی بەغدا و #هەولێر#یان کرد، لە بارەی کێشەکانی پارتی و یەکێتی گفتوگۆیان لەگەڵ بەرپرسانی ئێراق و هەرێمیش کردووە.
شاندەکە لە کۆبوونەوەیان لەگەڵ محەمەد شەیاع سوودانی داوایان کردووە، ڕۆڵی نێوەندگیر لەنێوان پارتی و یەکێتی بگێڕێت و هاوکاربێت لە چارەسەری کێشەکانی نێوان ئەو دوو حیزبە.
ئەو شاندەی ئەمریکا ئەوەیان باس کردووە، کە لەگەڵ تێکچوونی دۆخی هەرێم نین و ناشیانەوێت بەغدا ببێتە لایەنگری لایەک لە دژی لایەکی تر، بۆ ئەوەی هاوسەنگیی سیاسی لە هەولێر تێکنەچێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 381
Donnez votre avis sur ce produit!