داواکاری گشتی پارێزگای #دهۆک# بە نووسراوێک دەیەوێت ڕێگری لە بەکارهێنان و کێشانی جگەرەی ئەلکترۆنی بکات.
لیژنەی مافی گشتی سەر بە فەرمانگەی داواکاری گشتیی پارێزگای دهۆک لە ڕێگەی نووسراوێکی ڕەسمییەوە دەیەوێت ڕێگری لە کێشانی جگەرەی ئەلکترۆنی بگرێت و لەو بارەیەوە چەند بڕیارێکی گرنگی لەبارەی بەکارهێنان و کێشانی جگەرە و نێرگەلەوە دەرکرد.
بە گوێرەی نووسراوەکەی فەرمانگەی داواکاری گشتیی پارێزگای دهۆک بەکارهێنان، بازرگانیکردن و فرۆشتن بە جگەرەی ئەلکترۆنی لە سنووری پارێزگای دهۆک قەدەغە دەکات، و هۆشداری دەدات کە هەر کەس و لایەنێک پابەندی ئەو بڕیارانە نەبێت، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 396
Donnez votre avis sur ce produit!