$کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان ناڕەزاییەکانیان دەگەیەننە یەکێتی$
کونسوڵخانە و نوێنەرایەتی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان ناڕەزاییەکانیان گەیاندووەتە بەرپرسانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و هۆشداریشیان لە بارەی دۆخی #سلێمانی#یەوە داوە.
کونسوڵ و نوێنەری 12 وڵاتی جیهانی، لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە پشکی یەکێتی کۆبوونەوەیان کردووە، کە لەناویشیاندا کونسوڵی ئەمریکا هەبووە.
ئامانجی کۆبوونەوەی کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەت لە پشکی یەکێتی، بۆ گەیاندنی ناڕەزایی و سکاڵاکان بووە لەسەر دۆخی سلێمانی، لە چەند ڕوویەکەوە.
کونسوڵ و نوێنەری وڵاتان، لە بارەی دۆخی سلێمانی لە ڕووی ئازادی ڕادەربڕین و میدیایی و ئەمنی و بازرگانی و ئابووریش هۆشدارییانداوە و جەختیانکردووەتەوە، کە ئەوان نایانەوێت ئەو دۆخە بەردەوامی هەبێت.
کونسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لەو بارەوە ڕاپۆرتێکی وردیان بە چەندین بەڵگەوە خستووەتە بەردەم #قوباد تاڵەبانی# و داوایان کردووە، کۆتایی بەو دۆخە بهێنن لە سلێمانی. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 478
Donnez votre avis sur ce produit!