ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا #22-01-2023#، چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد بۆ کەمکردنەوەی نرخی دۆلار. کە گرنگترین بڕیارەکان بریتین لە:
- کردنەوەی ڕێگەی نوێ بۆ فرۆشتنی دراوی بیانی بە بازرگانە بچووکەکان، ئەمەش لە رێگەی بانکی بازرگانیی ئێراقییەوە (TBI).
- بانکی ناوەندیی ئێراق گوژمێکی زیاتر، بە بڕی 500 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی دەداتە بانکی بازرگانیی ئێراقی (TBI) بە مەبەستی کردنەوەی پشتبەستن بە تاپۆ بۆ بازرگانە بچووکەکان، تەنیا بە رێگەی پسووڵەی سەرەتایی و کردنەوەی ژمارە هەژمارێک دەبێت لەلایەن ئەو کەسەی کە سوودمەندە لەم پشتبەستنەدا.
- دەستکردن بە هاوردەکردنی کەلوپەلەکانی کۆمپانیا تۆمارکراوەکان لەلایەن فەرمانگەی تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانیی فیدراڵ بە هەموو جۆرەکانی کۆمپانیا و کارگە تۆمارکراوەکان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازیی و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بە هەموو جۆرەکانیەوە کە مۆڵەتیان هەیە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 471
Donnez votre avis sur ce produit!