پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ #24-01-2023# #شێخ جەعفەر# شێخ مستەفا ئەندامی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی لە #سلێمانی# کرد و لەلایەن هەڤاڵ سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن و هەڤاڵان مامۆستا کاکە ڕەش سدیق و مەلا ئاری ئەندامانی سەرکردایەتی و ئەندامانی مەکتەب و کادرانی مەکتەبەوە بە گەرمی پێشوازیکرا.
لە دیدارێکدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا باسی لە مێژووی پڕ سەروەری یەکێتی کرد و ڕایگەیاند: یەکێتی ڕووبارێک خوێنی بەخشیووە لەپێناو ئەم ئازادییەی ئەمڕۆ بەدەستهاتووە، بۆیە پێویستە شانازی بەیەکێتیەکەمانەوە بکەین.
دواتر باسی لە گرنگی و پێگەی مەکتەبی ڕێکخستن کرد و ڕایگەیاند مەکتەبی ڕێکخستن دڵی حزبە و خوێندنگەی پێگەیاندنی کادرە و سەرچاوەی هێزی یەکێتییە، لە کاتی هەڵبژاردنەکانیشدا ڕۆڵی بەرچاوی دەبێت لەگەڵ تەواوی ئۆرگانەکانی تردا، بۆیە پێویستە هەموومان پشتیوانی لێبکەین بۆ سەرکەوتن و گەشەکردنی.
لای خۆیەوە سەرکەوت زەکی وێڕای بەخێرهاتنی سوپاسی ئەو پشتیوانی و پشتگیرییەی کرد و تەئکیدی لەوەکرد کە درێغی ناکەن و ئەوەی لەتوانایاندا بێت دەیکەن بۆ بەهێزترکردنی یەکێتییەکەی مام و ڕایگەیاند هەموومان لە مەکتەبی ڕێکخستن بە یەک تیم کاردەکەین بۆ گەیشتن بە ئامانجە سەرەکییەکە کە خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵک و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانە. [1]
ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕێکخستنی ی.ن.ک
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 736
Donnez votre avis sur ce produit!