درەنگانی ئەمشەو #25-01-2023# هێزە ئەمنییەکان لە شەقامی بازنەیی شێخ مەحمود لە #سلێمانی# هەوڵی دەستگیرکردنی ڕەنج شێخ خالید دەدەن و هەوڵەکە شکست دەهێنێت.
لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی ڕەنج شێخ خالید شەڕە تەقە درووست دەبێت، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نابێت.
ڕەنج شێخ خالید، بەرپرسی پاراستنی هوتێل لالەزارە کە بارەگەی سەرەکی #لاهور شێخ جەنگی#یە لە سلێمانی.
هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی گومانیان هەیە ڕەنج شێخ خالید بەرپرسی ئەو هێزە نوێیە بێت کە لەلایەن لاهور شێخ جەنگییەوە دامەزراوە بەناوی هێزەکانی دووپشک.
ڕێبوار حامی غالی کەسایەتی سەربازی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی وێنەی خۆی و ڕەنج شێخ خالیدی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند (هەواڵی دەسگیر کردنی شێخ ڕەنج دوورە لە ڕاستیەوە) . [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 554
Donnez votre avis sur ce produit!