لقى کەرکووکى سەندیکاى هونەرمەندانى کوردستان بەیاننامەیەکیان لەبارەى ڤیدیۆکە بڵاوکردووەتەوە کە ئەمەى خوارەوە دەقەکەیەتى، سووکایەتی کردن بەگەنجینەی نەتەوەیەک جێگای قبوڵ کردن نییە
وادەبینین لەم گرتە ڤیدیۆییە لە شاری #هەولێر# لەناو ئوتێلی (چوارچرا) پەیکەری پاشای مەقامات و هونەرمەند مامۆستا #عەلی مەردان#، کەسێکی کاڵ فام و نەزان سووکایەتی بەپەیکەرەکەی ئەکات.
دوای ئەوەی کۆمەڵێ هونەرمەندانی شاری #کەرکووک# لە ڕێگەی نامە و تەلەفۆنەوە پەیوەندیان پێوە کردین کە ئەم ڕووداوە لەناو سەنتەری ڕۆشنبیری کەرکووک ڕوویداوە، بەڵام دوای بەدواداچوونمان ئاشکرابوو کە ئەم ڕووداوە لە کەرکووک نیە، بەڵکوو لە ئۆتێل چوارچرای شاری هەولێر بووە.
بۆیە ئێمەی دەستەی کارگێڕی لقی کەرکووکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بەتووندی ئیدانەی ئەم جۆرە ڕەفتارە دەکەین و هیوادارین بەرپرسان و ئەولایەنانەی کە خاوەنی پاراستنی موڵک و ناسنامە و گەنجینە بەهاکانی نیشتمانین. خاوەنی ئوتێلی چوارچرا ئاگاداربکەنەوە لەو دیاردە ناشارستانیەتە کە ڕوویداوە، چونکە بەڕاستی ناخی ئێمەی هونەرمەندانی شاری کەرکووک هەموومانی هەژاندووە. [1]
$بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک بکە لە بەشی بابەتە پەیوەستکراوەکان$
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 788
Donnez votre avis sur ce produit!